Şerife Çetin,Muhammet Torunlu
18 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2026
برۆکسل ــ AA
گوتەبێژی ناتۆ، ئەلیسون ھارت ڕایگەیاند کە تورکیا، ھاوپەیمانێکی گرنگی ناتۆیە و ئاماژەی بەوەشدا کە تورکیا ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ ئاسایشی ھاوبەشی ناتۆ.
ئەلیسون ھارت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بە بۆنەی ٧٤یەمین ساڵیادی ئەندامبونی تورکیا لە ناتۆ، باسی لەوەکرد کە لە مانگی تەمووزی داھاتوودا، لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە ئەنجامدەدرێت و گوتی: " ئەمڕۆ، جارێکی دیکە ڕەھەندە ھەمەجۆرەکانی بەشداری تورکیا لە ناتۆ لە ماوەی ٧٤ ساڵی ڕابردوودا بەبیر دەھێنینەوە".
ئاماژەی بەوەشدا کە تورکیا لەناو ناتۆ، خاوەن دووەم گەورە ھێزی سەربازییە و ڕایگەیاند کە تورکیا، ھاوپەیمانێکی گرنگی ناتۆیە.
جەختی لەوەشكردەوە کە تورکیا ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ ئاسایشی ھاوبەشی ناتۆ.