Hawkar Yaseen
08 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
هەولێر AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدن و جێگرەکەی کامالا هاریس کرد.
نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک پیرۆزبایی لە بایدن و هاریس کرد و نووسیوویەتی "لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبژێردراو جۆ بایدن و جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو کامالا هاریس دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "چاومان لەوەیە و هیوادارین بەیەکەوە کاربکەین بۆئەوەی هاوبەشی و پەیوەندییە دوولایەنەکانمان بەهێزتر بکەین".