Abdullah Aşıran
20 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2019
ڤلاردینجین - AA
له بهڕادێكدا له نێو كه‌شتیه‌كی بارهه‌ڵگردا له هۆڵه‌ندا، ٢٥ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن یه‌كه‌كانی ئاسایشی ناوچه‌ی رژینمۆند-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌نێو كه‌شتیه‌كی بارههڵگردابوون كه له به‌نده‌ری شاری ڤلاردینجین-ه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری فلیكستۆو ده‌چوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له به‌ڕادێكی نێو كه‌شتیه‌كه‌دا ٢٥ كۆچبه‌ری نایاسایی دهسیگیركراون كه هێشتا ناسنامه‌یان نازانرێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنیان كۆچبه‌ران به یاوه‌ری پۆلیس له به‌نده‌ری ڤوڵكان نزیككهراونهتهوه و، دوای پشكنینی ته‌ندروستی ٢٣ كه‌سیان ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیس و دووانه‌كه‌ی دیكه‌یان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.