Muhammet Kurşun
20 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2019
تاران - AA
رێوڕه‌سمی پرسه‌ی دوو كارمه‌ندی ئاسایش له تاران كه له میانی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه له ئێران گیانیان له‌ده‌ستدا، بووه گۆڕه‌پانی خۆپیشاندان.
له رێوڕهسمهكاندا كه له شارۆچكه‌كانی شه‌هریار و مه‌له‌دی پایته‌خت به به‌شداری سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، عه‌لی شه‌محانی و پارێزگاری تاران، ئهنشیرهوان موحسین به‌ندپه‌ی و ئه‌ندامانی سوپای پاسداران و پیاوانی ئایینی شیعه مه‌زهه‌ب به‌ڕێوه‌چوو، كاردانه‌وه نیشاندرا به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له رۆژی هه‌یینیه‌وه تا ئێستا به‌هۆی زیادبوونی نرخی بانزینه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
رێوڕه‌سمه‌كان كه گۆڕدران بۆ خۆپیشاندانی پێچه‌وانه تیایدا هۆتاف دژ به ئه‌مریكا و ئیسرائیل گوترایه‌وه و، داوا له حكوومه‌ت كرا ''گه‌شبین بێت'' و بكوژان به سزای بگه‌یه‌نێت.