Derya Gülnaz Özcan
18 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2021
ئه‌سینا – AA
رێكخراوی هیومەن رایتس وۆچ رایگه‌یاند، ئه‌و یاسایه‌ی له په‌رله‌مانی یۆنان په‌سه‌ند كراوه و "هه‌واڵی ناڕاست" وه‌ك تاوان له قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئازادی رۆژنامه‌وانیی و راده‌ربڕین یه‌ك ناگرێته‌وه.
هیومەن رایتس وۆچ له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی یۆنان كه وه‌ك تاوان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ده‌كات و سزادانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، رایگه‌یاند "پێویسته حكوومه‌تی یۆنان ده‌ستبه‌جێ بكه‌وێته خۆی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه كه له‌گه‌ڵ ئازادی رۆژنامه‌وانیی و راده‌ربڕین یه‌ك ناگرێته‌وه".
رێكخراوی هیومەن رایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی ١٩١ی یاسای سزاكانی یۆنان باسی له‌وه كردووه كه "هه‌ركه‌سێك به ئاشكرایی یان له رێگای ئینته‌رنێته‌وه به هه‌ر جۆرێك ئاسایشی ئابووری كۆمه‌ڵ، توانای به‌رگریی وڵات، یاخود متمانه به ته‌ندروستیی گشتیی بهه‌ژێنێت، یان هه‌واڵی ناڕاست بڵاو بكاته‌وه كه ترس و دڵه‌ڕاوكێ بخاته دڵی هاووڵاتییانه‌وه، لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به زیندانیكردن و غه‌رامه‌كردن به پاره سزا ده‌درێت"، ره‌خنه‌ی میدیاكاران و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و وڵاته‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.