Muhammed Emin Canik
17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2020
بۆینس ئایرس-AA
بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی بەڕازیل لە بەندینخانەی شارەکانی مۆنگاگوا، ترێمێمبە، میراندۆپۆلیس و پۆرتۆ فێلیز سەربە ویلایەتی ساوپاولۆ باشووری ئەو وڵاتە، دژبە رێوێشێنەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زیندانییەکان مانیان گرتووە.
هۆکاری ناڕەزاییەکانیش ئەوەیە کە لەچوارچێوەی رێوشوێنەکاندا، چوونە دەرەوەی کاتی زیندانییەکان و هاتنی کەسوکاریان بۆ زیندان هەڵپەسێردراوە.
لەمیانی پشێوی ناو زیندانەکانیشدا لە شاری مۆنگاگوا ٤۰۰ زیندانی و لە شاری میراننداپۆلیس ۹۲٦ کەس و لە شاری تاوباتە ۳۰ بەندکراو هەڵاتوون.
هێزە ئەمنییەکانی بەڕازیل دەستگیرکردنەوەی ٤۱ هەڵاتوویان لە شاری مۆنگاگوا راگەیاند.