Emre Aytekin
17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین كه په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19) سه‌ریهه‌ڵدا، ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی نیشتمانی چین له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته ٢١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بە په‌تاكه تۆماركراوه كه یه‌كێكیان له شاری وهان-ه، ٤٥ كه‌سیش به گومانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه خراونه‌ته ژێرچاودێریه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا، ١٣ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌وانه‌یش ١٢یان له شاری وهان و یه‌كێكیان له ویلایه‌تی شانشی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئه‌مڕۆ له چین به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و ٢٢٦ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش گه‌یشتووه‌ته ٨٠ هه‌زار و ٨٨١ حاڵه‌ت، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه ٦٨ هه‌زار و ٦٩٤ كه‌سن.
دابه‌زینی حاڵه‌تەکانی تووشبوون به په‌تاكه بۆ یه‌ك كه‌س له شاری وهان كه سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بوو، به واتای سه‌ركه‌وتن دێت بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زیاتر له ٨٣ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له ده‌ره‌وه‌ی چین تۆماركراوه و ئه‌و ژماره‌یه چینی تێپه‌ڕاندووه.
جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبای رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا له زیاتر له ١٥٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و زیاتر له ١٨٠ هه‌زار كه‌س تووشی بوون.
به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به په‌تایه‌كی جیهانی ناوزه‌ندی كردووه، تا ئێستا حه‌وت هه‌زار و ١٧٤ كه‌س له جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.