Hakan Çopur
17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2020
واشنتۆن - AA
ژماره‌ی حاڵه‌تەکانی تووشبوون به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19) له ئه‌مریكا گه‌یشته چوار هه‌زار و ٦٦١ حاڵه‌ت، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته ٨٥ كه‌س.
به‌پێی دوایین ئامار كه زانكۆی جۆنس هۆپكینس كه چاودێری داتاكانی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات له ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، تۆماری تووشبوون و مردن به په‌تاكه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته له زیادبووندایه.
به‌گوێره‌ی دوایین زانیاریی كه شه‌وی دووشه‌ممه خراوه‌ته‌ڕوو له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٨٥ كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ چوار هه‌زار و ٦٦١ كه‌س.
زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له ویلایه‌تی واشنتۆن روویداوە كه سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه بوو له ئه‌مریكا و ژماره‌یان ٤٨ كه‌سه، هه‌روه‌ها له نیویۆرك ١٠ كه‌س و له كالیفۆرنیا حه‌وت كه‌س.
هاوكات زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له ئه‌مریكا له شاری نیویۆركه كه ٩٥٠ حاڵه‌ته، دوای ئه‌و له واشنتۆنه كه ٩٠٩ حاڵه‌ته.