Arif Yusuf,Hamdi Yıldız
30 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2019
عێراق - AA
راگه‌یه‌نرا عه‌بدوسه‌لام حه‌مه‌د حه‌مود به‌ناو والی داعش بۆ ویلایه‌تی به‌غداد، له رۆژئاوای ویلایه‌تی ئه‌نبار كوژراوه.
حه‌شدی شه‌عبی لهڕاگهیهنراوێكدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان عه‌بدوسه‌لام حه‌مه‌د حه‌مود به‌ناو والی داعشیان بۆ ویلایه‌تی به‌غداد كوشتووه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، حه‌مود به‌ر له‌هه‌وڵه خۆكوژییه‌كه، جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌ش پاسه‌وانی له‌گه‌ڵدا بووه و دواتر له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینهكاندا ده‌ركه‌وتووه كه ته‌رمی حه‌مود له‌نێو كوژراوه‌كاندایه.
راگه‌یه‌نراوه كه ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق كراون و هێشتا له‌باره‌ی حهمودهوه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌دراوه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار، حه‌مود ناسراو به ئه‌بو نور خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017 به‌رپرسانی عێراق سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، پاشماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆريستییه كه له‌نێوان شاره‌كانی دیاله، سه‌لاحه‌دین و كه‌ركووكدا گه‌مارۆدراون، جار جاره به په‌لاماری تاكه‌كه‌سی هه‌ڵده‌ستن.