Dildar Baykan
30 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
ئه‌مریكا، جه‌مال تره‌ست بانكی لوبنانی و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی سه‌ربه بانكهكهن، به‌هۆی پشتیوانییكردن له حیزبوڵڵا، خسته لیستی سزاكانه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئیداره‌ی واشنتۆن، بڕیاریداوه سزا به‌سه‌ر "جه‌مال تره‌ست بانك" و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه بانكه‌كه بسه‌پێنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوكاریی داراییان پێشكه‌ش به حیزبوڵڵا كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "بانكه‌كه پاره‌ی داوه‌ته خانه‌واده‌ی یه‌كێك له خۆكوژه‌كان".
له راگهیهنراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌و بانكه ماوه‌یه‌كی درێژه رۆڵی له كاروباره دارایی و بانكییه‌كانی حیزبوڵڵادا هه‌یه و كاره‌كانی بانكه‌كه زیانی به كۆی سیستمی دارایی لوبنان گه‌یاندووه.
مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاندووه "بڕیاری ئه‌مڕۆ بۆ سزادانی ئه‌و بانكه، رژدییمان نیشانده‌دات له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی حیزبوڵڵا و چالاكییه نایاساییه‌كان له لوبنان".
- سزا به‌سه‌ر چوار فه‌ڵه‌ستینیدا سه‌پێنرا
هاوكات وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر چوار هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینیدا سه‌پاند به‌تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلار له‌نێوان فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران و حه‌ماسدا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د سهروور، كه‌مال عه‌بدولره‌حمان عارف عه‌وز، فه‌واز مه‌حمود عه‌لی ناسر، محه‌مه‌د كه‌مال ئهلعهی، پشتیوانیی دارایی، ته‌كنه‌لۆژیی و لۆجستیی حه‌ماسیان كردووه.