Zafer Fatih Beyaz
02 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
لە ناوچەی قەندیل لە باکووری عێراق، چوار تیرۆریستیی پەکەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە چالاکی خران.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە ھەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای وڵاتەکە پێداگرانە بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تا دوایین چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی دەخرێت.
ھەروەھا لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ناوچەی قەندیلی باکووری عێراق، چوار تیرۆریستیی پەکەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لەچالاکی خراون.