گەرانەوە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
logo
logo
  • توركيا
  • عێراق
  • جيهان
  • ئابووری
  • تەندروستی
  • وەرزش
Türkçe
English
BHSC
Pусский
Français
العربية
Kurdî
کوردی
Shqip
فارسی
македонски
Bahasa Indonesia
Español
جيهان

وەڵامی کۆشکی سپی بۆ پوتین لەبارەی ناتۆ

- گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی: ''ناتۆ هەمیشە رێکخراوێکی بەرگریی بووە. ئەوەی دەیان هەزار سەربازی لە سنوور جێگیرکردووە ناتۆ نییە، بەڵکو رووسیایە".
Hakan Çopur
09 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2022
وەڵامی کۆشکی سپی بۆ پوتین لەبارەی ناتۆ

واشنتۆن - AA

گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە وەڵامی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-دا کە رایگەیاندبوو قبوڵی ئەو هەڵسەنگاندنە ناکات کە دەڵێت ناتۆ ''بەرگریکار'' و رووسیا ''شەڕانگێزە''، رایگەیاند ''ناتۆ هەمیشە رێکخراوێکی بەرگریی بووە. ئەوەی دەیان هەزار سەربازی لە سنوور جێگیرکردووە ناتۆ نییە، بەڵکو رووسیایە''.

جێن ساکی لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، بەرپەرچی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-ی دایەوە کە دوێنێ لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن رەخنەی لە ئەمریکا و ناتۆ گرتبوو.

گوتەبێژی کۆشکی سپی بە بیرهێنانەوە لێدوانەکەی سەرۆکی رووسیا کە رایگەیاند بوو ''ئەمریکا و خۆرئاوا هەوڵ دەدەن ئێمە قایل بکەن بەوەی ناتۆ رێکخراوێکی بەرگریی ئاشتیخوازە، وڵاتانی وەک عێراق و لیبیاش وەک نموونەی پێچەوانە دەهێننەوە'' باسی لەوە کرد کە ناتۆ رێکخراوێکی ئاسایشی بەرگرییە.

گوتیشی: ''ناتۆ هەمیشە رێکخراوێکی بەرگریی بووە. ئەوەی دەیان هەزار سەربازی لە سنوور جێگیرکردووە ناتۆ نییە، بەڵکو رووسیایە. ئێمە پشتیوانییەکانمان بۆ هاوبەشەکانمان (لە ناوچەکەدا) زیاد دەکەین. ئەوان (رووسەکان) دەتوانن گرژییەکان کەم بکەنەوە، هیوادارم وا بکەن''.

گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی باسی لەوە کرد کە پرۆژەی تەوژمی باکووری ٢ کارتێکە دژبە مۆسکۆ و پێویستە باش بەکاربهێندرێت بۆ ئەوەی رووسیا، ئۆکراینا داگیر نەکات.

جێن ساکی ئاماژەی بەوەیش کرد کە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا کە پێشتر خوازیاربوون سزا بەسەر پڕۆژەکەدا بسەپێنن هاوڕا نەبوون و باشترە ئەو کارتە بەکاربهێنرێت دژبە مۆسکۆ بۆ ئەوەی ئۆکراینا داگیر نەکات.

گوتەبێژی کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئەڵمانیا لەبارەی پرۆژەکە هەمان لێدوانی ئەمریکای بەکارنەهێناوە رایگەیاند ''ئەو پرسیارە لە راوێژکاری ئەڵمانیا بکەن، ئێمە لەسەرەتاوە گوتومانە کە پرۆژەکە پرۆژەیەکی دروست نییە''.

related_topics:
ناتۆرووسیاجێن ساکیئەمریکائۆکرانیا
news_share

news_share_descriptionsubscription_contact

subscription
logo

Reporting the Changing World

next-sosyalX/TwitterFacebookYouTubeInstagram

دامەزراوەیی

  • رابردوو
  • ناسنامە
  • سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالیتی
  • رێبەری سەرنووسەریی
  • سیاسەتی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان
  • راگەیاندن
  • سیاسەتی نهێنیبوون و چەرەز
  • سیاسەتی بەرچاوڕوونی
  • RSS

پەیوەندییەکان

  • پەیوەندی
  • داواکاری ئابۆنەبوون

Anadolu Ajansı © 2026

Google PlayApp Store
جەنگی ئێران
گەرووی هورمز
پێشتر
دواتر
پێشتر
حەسەن نەسروڵڵا: "کێشە نییە لە گفتوگۆی نێوان حزبوڵڵا و وڵاتانی کەنداو"

حەسەن نەسروڵڵا: "کێشە نییە لە گفتوگۆی نێوان حزبوڵڵا و وڵاتانی کەنداو"

دواتر

هیندستان.. گێچەڵکردن بە خوێندکارێکی باڵاپۆش کاردانەوەی بەهێزی بەدوای خۆیدا هێنا

هیندستان.. گێچەڵکردن بە خوێندکارێکی باڵاپۆش کاردانەوەی بەهێزی بەدوای خۆیدا هێنا

نوێترین هەواڵ

عێراق: "هیچ ئاماژەیەک تۆمار نەکراوە کە لە خاکی وڵاتەکەمانەوە ھێرش کرابێتە سەر سعوودیە"

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیدانەی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر کەشتیگەلی جیهانی سومود کرد

کاردانەوەی گوتەبێژی ئاک پارتی چەلیک لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتیگەلی جیهانی سومود

سەرکۆمار ئەردۆغان پێشوازی کرد لە ئەبو جەزەری خەڵکی غەززە و خانەوادەکەی

تورکیا ئیدانەی دەستوەردانی ئیسرائیل لە کەشتیگەلی جیهانی سومود کرد کە دەچێتە چوارچێوەی کردەی نوێی چەتەی دەریایی

نێچیرڤان بارزانی و پاپای ڤاتیکان کۆبوونەوە

سوپای ئیسرائیل لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا هێرشی بۆ سەر کەشتیگەلی جیهانی سومود دەستپێکرد

هەمووی ببینە
ژیانی ڕۆژانە لە غەززە

ژیانی ڕۆژانە لە غەززە

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆباما و کاسترۆ کۆبوونەوە

ئۆباما و کاسترۆ کۆبوونەوە

ئۆباما: تا سەرجەم پرسەکان یەکلایی نەکرێنەوە رێککەوتنی گشتگیر واژۆ ناکرێت

ئۆباما: تا سەرجەم پرسەکان یەکلایی نەکرێنەوە رێککەوتنی گشتگیر واژۆ ناکرێت

ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ حکوومەتی عێراق دووپاتکردەوە

ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ حکوومەتی عێراق دووپاتکردەوە

ئەمریکا: عێراق زۆر پێویستی بەیارمەتیی هەیە

ئەمریکا: عێراق زۆر پێویستی بەیارمەتیی هەیە

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەمریکا دەکا

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەمریکا دەکا

وەڵامێکی ئەرێنی بۆ تورکیا

وەڵامێکی ئەرێنی بۆ تورکیا

ئەمریکا نیگەرانە لە دامەزراندنی ھەرێمی کوردی لە سوریا

ئەمریکا نیگەرانە لە دامەزراندنی ھەرێمی کوردی لە سوریا

کۆمەکبەخشین بە سوور پێستەکانی ئەمریکا

کۆمەکبەخشین بە سوور پێستەکانی ئەمریکا

ئەمریکا.. رووداوی سێیەم لەحەفتەیەکدا

ئەمریکا.. رووداوی سێیەم لەحەفتەیەکدا

دیداری نێوان بایدن و مالیکی

دیداری نێوان بایدن و مالیکی