Ferdi Türkten
23 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
ئەمڕۆ شهممه، ٢٣ی نیسان، رۆژی شکۆی نیشتمانی و جەژنی منداڵانی تورکیایە، بەم بۆنەیەشەوە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئاهەنگێکی تایبەتی رێکخست.
لە ئاهەنگەکەدا منداڵان بە ئاڵای تورکیاوە بەشدارییان کرد و کۆمەڵێک نمایش و چالاکی تایبەت بەم رۆژە پێشکەشکران.
هەروەها چەندین جۆر دیاری و شیرینی بەسەر منداڵاندا دابەشکران.
لای خۆشییەوە سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: "فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، ئاهەنگێکی زۆر جوانی رێکخست. منداڵی هاوکارەکانمان لەم ئاهەنگەدا پێکەوە کۆبوونەوە و یادی ٢٣ی نیسانیان کردەوە. هیوای ئایندەیەکەی گەش بۆ منداڵانی وڵاتەکەمان دەخوازین و پیرۆزبایی جەژنەکەیان لێدەکەین".