Behlül Çetinkaya
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
ئیسلام ئاباد - AA
شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له نزیك شاری لیاكاتپور باکووری پاكستان، دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه تیایدا روویدا سێ فاڵگۆنی ئاگری گرت، به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و رووداوه‌دا، ٦٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆكی رێگا ئاسنینه‌كانی پاكستان، شێخ را‌شد ئه‌حمه‌د له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا باسی له‌وه كرد، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كه له شاری كاراچی باشووری وڵاته‌وه به‌ره‌و شاری راڤاڵپیندی له باكوور ده‌چوو له نزیك شارۆچكه‌ی لیاكاتپور سەربە شاری ره‌حیم یار خان باشووری هەرێمی پەنجاب، دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه تیایدا روویداوه ئاگری گرتووه.
ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌قینه‌وه‌كه به هۆی دوو بتڵه‌غازی بچووكه‌وه بووه لای سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كه بۆ ئاماده‌كردنی ژەمی به‌یانی به‌كاریان هێناوه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێک له سه‌رنشینان دوای ته‌قینه‌وه‌كه و له كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا خۆیان له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه فڕێداوه‌ته خواره‌وه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
- سوپای پاكستان پزیشكی ره‌وانه كرد
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاری ره‌حیم یار خان، ئەمیر ته‌یمور به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی جیۆ نیوزی راگه‌یاند كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه و ئه‌و ئاگره‌ی سێ فاڵگۆنی گرتبووه‌وه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٦٢ كه‌س.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سوپای پاكستان وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ كاره‌كانی رزگاركردن و چاره‌سه‌ركردنی برینداران، پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه و شوێنی رووداوه‌كه كرد.
سوپا هێلیكۆپته‌ری ئه‌مبوڵانسی به‌كارهێنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی باری ته‌ندروستیان هه‌ستیاربوو بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه.