Büşranur Keskinkılıç,Ömer Aşur Çuhadar
13 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2025
ئەنقەرە ــ A
سەرۆكوەزیرانی پاكستان، شەهباز شەریف ڕایگەیاند، لە ئێستادا تورکیا لە سەرانسەری جیھاندا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە خێراترین و زۆرترین گەشەی کردووە.
شەهباز شەریف لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە شاری ئیسلام ئاباد، گوتی: "تورکیا و پاکستان دوو وڵاتی گرنگن و پەیوەندی نێوانیان بێ وێنەیە".
ئاماژەی بەوەشدا: "لەئێستادا، تورکیا لە سەرانسەری جیھاندا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە خێراترین و زۆرترین گەشەی کردووە".
هەروەها سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕاشیگەیاند: "(توركيا) لە هەموو دەرفەتێکدا، بەردەوامبوون لە بەرگرییکردن لە مافی موسڵمانان بەتایبەتی ستەمدیدەکان. جیهانی موسڵمان زۆر لە نزیکەوە گوێبیستی گوتەکانتان بوو".