Kasım İleri
26 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2021
واشنتۆن – AA
له‌و گشتاندنه‌ی کە وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، لۆید ئۆستن بۆ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناردووه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە وه‌رگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ته‌واوی سه‌ربازانی سوپا كراوه‌ته زۆرەملێ.
له گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه "له میانی ئه‌و راوێژه‌ی به پسپۆڕانی ته‌ندروستیی و به‌رپرسانی سه‌ربازیم كرد و به پشتیوانی سه‌رۆك(ی ئه‌مریكا، جۆ بایدن) بڕیارم دا كه وه‌رگرتنی ناچاری ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ به‌رگریكردن له گه‌لی ئه‌مریكا و پاراستنی سوپا پێویسته".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رێنمایی داوه به‌ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كان له سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌یی هێزه‌كان و سكرتاریهتییهكانی گشتی كه تا زووه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن و باسی له‌وه‌یش كردووه كه ڤاكسینی ناچاری ته‌نها ئه‌و ڤاكسینانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكاوه ره‌زامه‌ندی ته‌واوه‌تییان له‌سه‌ر دراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، جۆن كێربی له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێستا ڤاكسینی ناچاری ته‌نها Pfizer-Biontechه.
جۆن كێربی تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا له‌سه‌دا ٦٨ سوپای ئه‌مریكا ڤاكسینی لێ دراوه.