Muhammet Torunlu
07 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردنی سیستمی ئەمنیی لەگەڵ بێلاڕووس.
ڤلادیمیر پوتین لە میانی بەشدارییکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەتی یەکێتیی رووسی-بێلاڕووسی له مۆسکۆ بە بەشداری سەرۆکی بێلاڕووس، ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
پوتین ئاشكرایكرد، بێلاڕووس هاوبەشێکی بازرگانی گەورەیه بۆ وڵاتەکە و ئاماژەی بەوە کرد کە قەبارەی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتەکەدا لە ساڵی ٢٠٢١دا بەڕێژەی لەسەدا ٣٠ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٣٠ ملیار دۆلار.
سهرۆكی رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد کە قەبارەی بازرگای لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە رێژەی لەسەدا ١٢ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٤٥ ملیار دۆلار.
پوتین راشیگهیاند: "سیستمی ئەمنیی لەگەڵ بێلاڕووس بەهێز دەکەین".