Enes Canlı
07 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
غه‌ززه-AA
سوپای ئیسرائیل دوای پێشهاته‌كانی به ئامانج گرتنی وڵاته‌كه به زنجیره‌یه‌ك مووشه‌ك كه له لوبنانه‌وه ئاڕاسته‌كرابوون، هێرشی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو ده‌ستپێكرد.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد سوپاكه‌یان ده‌ستی به هێرشكردن بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كردووه.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامانج له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامداوه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه له فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئیسرائیل كه به‌رپرسیاره له غه‌ززه و ده‌ورووبه‌ری، حاڵه‌تی ئاماده‌باشی راگه‌یه‌ندراوه.
دوو تونێل له هه‌ریه‌ك له بێت حه‌نوون و خان یونس سه‌ربه كه‌رتی غه‌ززه كه له ساڵی ٢٠٢١دا له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه به ئامانج گیرابوون، جارێكی دیكه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و خاپوور كراون.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، دوو كۆگای چه‌كی سه‌ربه حه‌ماس له باكوور و ناوه‌ندی غه‌ززه به ئامانج گیراون. له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیمه‌نی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دواتر سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه هێرشه‌كان وه‌ڵام بوون بۆ پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كانی حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌كه‌ی به به‌پرس له رووداوه‌كانی ناوچه‌كه له‌قه‌ڵه‌مدا.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا هێرشه‌كان گیان له‌ده‌ستدان یان برینداربوونی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
- چی رووی‌دابوو؟
پۆلیسی ئیسرائیل له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه دوو شه‌و له‌سه‌ریه‌ك به‌ره‌نگاری موسڵمانه‌كانی نێو مزگه‌وتی ئه‌قسا ببوویه‌وه، ئه‌مه‌ش ببوویه هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی داگیركراوی قودس و زنجیره‌یه‌ك رووداوی به‌دوادا هاتبوو.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو زنجیرە مووشەکێک لە خاکی لوبنانەوە ئاڕاستەی ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل کراوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانە چالاک کراوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بڵاویكردبوویه‌وه كه له هێرشه‌كه‌دا ٣٤ مووشه‌ك هه‌ڵدراون. هه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه له لوبنانه‌وه سێ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی باكووری وڵاته‌كه كراوه.
لەو راگەیەندراوێكدا کە لەلایه‌ن ئەستێرەی سووری داوودەوە بڵاو کرابوویهوە، ئاماژە بەوە کرابوو، لەدوای رووداوەکەوه تیمە تەندروستییەکان کەوتوونەتە ئامادەباشیی ته‌واوه‌تییه‌وه و هاوکاری ئەو دوو کەسانەیان کردووە کە لە هێرشەکەدا برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل حه‌ماسی به به‌رپرسیار له هێرشه‌كان كه به زنجیره مووشه‌كێك له لوبنانه‌وه ئه‌نجامدرابوون، له قه‌ڵه‌مدا.