Muhammet İkbal Arslan
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2020
نیكۆسیا- AA
لە کۆماری قوبڕسی توركی باکوور، خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار کۆتاییهات.
پڕۆسەکە لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەستیپێکرد و کاتژمێر شەشی ئێوارە دواییهات.
لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دا هەریەکە لە سەرۆکوەزیران و کاندیدی پارتی یەکێتی نیشتیمانی، ئەرسین تاتار و سەرکۆمار و کاندیدی سەربەخۆی سەرکۆمار، مستەفا ئاکنجی رکابەرییان کرد.
لە یەکەم خولی هەڵبژاردنەکانیشدا کە لە ١١ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەچوو تاتار بە بەدەستهێنانی سەدا ٣٢،٣٤ی دەنگەکان، پێش ئاکنجی کەوتبوو کە سەدا ٢٩،٨٠ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.
چاوڕواندەکرێت کاتژمێر هەشتی ئەمشەو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکە ئاشکرا بکات.
لهمیانی ههڵبژاردنهكهدا، ١٩٩ هەزار و ٢٩ دەنگدەر لە ٧٣٨ سندوقی دەنگدان، دەنگیان دا.
ئەمە دەیەم جارە هاووڵاتییانی کۆماری قوبڕسی باکوور لە ساڵی ١٩٧٤ەوە تا ئێستا بۆ دیارییکردنی سەرکۆمار بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.