Dildar Baykan
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
لە ئەمریکا ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٢٢٤ ھەزار و ٢٩٥ کەس.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer" لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان بڵاوکراوەتەوە، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٥٠ ھەزار و ٨٧٩ کەس، ژمارەی ئەوانەی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون گەیشتووەتە ھەشت ملیۆن و ٣٤٥ ھەزار و ٣١٧ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەوانەی کە بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە ٥٨٤ کەس زیادیکردووه، و گەیشتووهتە ٢٢٤ ھەزار و ٢٩٥ کەس.
ھاوکات ژمارەی ئەوانەی لە ئەمریکا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە پێنج ملیۆن و ٤٣٢ ھەزاری تێپەڕاندووە و ژمارەی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون ١٢٤ ملیۆن و ٨١٩ ھەزاری تێپەڕاند.