Kasım İleri
09 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2021
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هاوبەشی ستراتیجیی لەگەڵ ئوردن دووپاتکردەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بلینکن پەیوەندیەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم ئەنجامداوە.
گوتیشی: ''وەزیر پابەندی ئەمریکای بە هاوبەشی ستراتیجیی لەگەڵ ئوردندا دووپات کردەوە و، سوپاسی شا عەبدوڵڵای کرد بۆ رێبەرایەتی لە پێناو هاندان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیی و سەقامگیریی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا''.
پرایس ئاماژەی بەوەیش کرد کە ئەمریکا گرنگیی زۆریداوە بە پەیوەندی درێژخایەن و هاریکاریی دوو قۆڵی لەگەڵ ئوردن-دا.
رۆژی پێشووتر، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم ئەنجامدا بوو.