Emre Aytekin
17 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2022
پەکین - AA
چین، مانگێکی دەستکردی جۆری "Xian"ی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، کە ئەم مانگەدەستکرانە تایبەتن بە چاودێری کردنی ورد و تاقیکردنەوەی تەکنەلۆجیکانای تایبەت بە مانگی دەستکرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی شینهوا، لە ناوەندی مانگی دەستکردی شیچانگ لە ویلایەتی سیچوان، مانگی دەستکردنی "Xian-21" رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراووە.
مانگە دەستکردەکە دوای هەڵدانی لەو خولگەیەدا جێگیر کراووە کە بۆی دیاری کرابوو.
مانگە دەستکردەکە، لە رێی رۆکێتی "Long March-11" رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراووە و ئەمەش ٤٥٦مین گەشتی سەرکەوتووی ئەو رۆکێتەیە.
ناوی ئەم مانگە دەستکردەش لە زمانی چینیدا بە مانای "تاقیکردنەوە" دێت، بڕیاریشە لە تاقیکردنەوەی تەکنەلۆژیاکانی تایبەت بە خولگەی چاودێری کردنی ژینگەی بۆشایی ئاسمان، بەکاربهێندرێت.
یەکەم مانگی دەستکردنی جۆری "Xian" لە ساڵی ٢٠٠٤دا رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و تا ئێستا ٢٥ جۆری ئەو مانگەدەستکردە لە بۆشایی ئاسماندان.