Zana Natık Kerem
21 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرک ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی بە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوویەوە و گەیشتە ٨١ کەس.
لە ھەشتی ئەم مانگەوە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمریکا کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
ھاوکات بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە کە ئاگرەکەی کالیفۆرنیا، زیانی بە ١٢ ھەزار باڵەخانە گەیاندووە و تا ئێستا ٧٠٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
دوێنێ سێشەممە تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن تەرمی دوو کەسیان دۆزیبووە کە بە ھۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدابوو بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بە ھۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە و گەیشتە ٨١ کەس.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، فەرماندەی پۆلیسی ناوچەی بۆتی سەربە ویلایەتی کالیفۆرنیا، کوری ھۆنیا راگەیاندبوو کە ژمارەی کەسانەی بە ھۆی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٩ کەس.
پێشتر کاربەدەستانی ویلایەتی کالیفۆرنیا ئاماژەیان بەوە دابوو کە ھیچ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە بە ئەندازەی ئەم ئاگرەی ئێستا لە مێژوویی ویلایەتەکەدا، رووینەداوە.