واشنتۆن
لە چوارچێوەی بەرەنگاری نەخۆشی ئێبۆڵا لە خۆرئاوای ئەفریقیا، دەسەڵاتدارانی ئەمریكا هاوشانی ناردنی كەڵوپەلی تەندروستیی، هاوکاری لۆجیستی بۆ پەروەردەكردنی كارمەند لەو بوارەدا و دروستكردنی سەنتەریی تەندروستی نوێ دەنێرێ.
چاوەڕوان دەكرێ ئەمریكا لە مۆنرۆڤیای پایتەختی لیبیریا، سەنتەرێكی ھاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ھەڵمەتە دروست بكا و لە ماوەی دوو حەفتەدا سێ ھەزار كارمەندی سەربازیی بۆ ناوچەكە بنێرێ.
لە لایەكی دیكەوە، بە ھۆی ئەگەری زیادبوونی قوربانیانی ئەو نەخۆشییە لە خۆرئاوای و ناوەڕاستی ئەفریقیا، ئەمریكا داوای لە كۆنسەی نەتەوە یەكگرووەكان كرد، رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ساز بكەن.
بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیھان، لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە لە ئەفریقیا بە گشتیی چوار هەزار و ٧٨٤ حاڵەتی تووشبوون بەو نەخۆشییە تۆمارکراوە و دوو هەزار و ٤٠٠ كەسیش بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.