Muhammed Emin Canik
01 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2021
بۆینس ئایرس - AA
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٨٦٩ كه‌س لە بەڕازیل بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، لەگەڵ گیانلەدەستدانی سێ هەزار و ٨٦٩ کەسی دیکەدا بە کۆرۆنا لەو وڵاتەدا، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٢١ هه‌زار و ٥١٥ كه‌س، ئەوەش زۆرترین ژمارەی مردنە بەو پەتایە لەوەتەی لەو وڵاتەدا سەریهەڵداوە.
هەروەها ئەوە دووەم رۆژە لەسەر یەک کە زۆرترین کەس لە بەڕازیل بەو پەتایە گیان لەدەست دەدەن.
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٠ هه‌زار و ٦٣٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، ١٢ ملیۆن و ٧٤٨ هه‌زار و ٧٤٧ كه‌س و ١١ ملیۆن و ١٦٩ هه‌زار و ٩٣٧ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه لە سەرانسەری جیهان لە دوای ئەمریکا زۆرترین کاریگەریی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لەسەرە.
لە میانی هەفتەی رابردوودا، تێکڕای حاڵەتەکانی رۆژانەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە بەڕازیل، دوو هەزار و ٧٠٠ و حاڵەتەکانی تووشبوونیش لەسەروو ٧٥ هەزار حاڵەتەوەیە.