Emre Aytekin
28 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2022
پەکین - AA
کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دوای سەردانەکەی سەرەتای ئەم مانگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی بۆ تایوان، بۆ یەکەمجار بەگەرووی تایوان-دا تێپەڕین.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن کەشتیگەلی حەوتەمی هێزی دەریایی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە ''راونەرەکانی USS Antietam و USS Chancellorsville بەگەرووی تایوان-دا تێپەڕین''.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە کەشتییە جەنگییەکان رێڕەوێکیان بەکارهێناوە کە سنووری ئاوی هیچ کام لەو وڵاتانە نییە کە لە کەناری گەرووەکەن.
تێپەڕبوونی کەشتییەکان، یەکەم تێپەڕبوونی هێزی دەریایی ئەمریکایە بە گەرووەکەدا لە دوای سەردانەکەی نانسی پێلۆسی بۆ دوورگەکە کە لەگەڵ چین ناکۆکی سەرەوری هەیە لەبارەیەوە.
رێکخەری هیندستان-زەریای هێمن لە کۆشکی سپی ئەمریکا، کورت کامپبێل لە ١٢ی ئابدا رایگەیاند ''ئەمریکا لە هەفتەکانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لەسەر تێپەڕینی بە گەرووی تایوان-دا لەرووی دەریایی و ئاسمانیی''.