Ömer Tuğrul Çam
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2020
بڕۆكسڵ – AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به پاساوی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵای ده‌ریای ناوه‌ڕاست بڕیاری دا دوو به‌رپرسی كۆمپانیای هاوپشكی پێترۆڵی توركیا بخاته لیستی رێوشوێنه سنوورداركراوه‌كان.
له كاتێكدا لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له بڕۆكسڵ به‌رده‌وامه، دوای دانوستانێكی چه‌ند كاتژمێری له‌سه‌ر به‌شی په‌یوه‌ندیدار به توركیا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه گوایه توركیا به‌رده‌وامه له هه‌نگاوه تاكلایه‌نه‌كانی و كاره ئیستیفزازییه‌كانی و دژایه‌تیكردنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، باس له‌وه‌ش كراوه كه تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه‌شتی ئۆروچ ره‌ئیس گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌نده‌ری ئانتاڵیا و یه‌كێتی ئه‌ورووپاش پێداگیره له ده‌ستپێكردنه‌وه به كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كانی توركیا و یۆنان بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی توركیا پشتیوانی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌ندامه‌كانی بكات و له رێگای دیالۆگ و به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدات ئه‌وا به رووی توركیادا كراوه‌ن و كه‌ناڵه‌كانی نێوان كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیا به كراوه‌ی ده‌مێننه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌باره‌ی بازرگانی، ئابووری و كۆچه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كراوه به‌هۆی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و پشكنینی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ١١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ و به‌م هۆیه‌وه بڕیاردان له‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی توركیا سنووردار بكرێن، توركیا ناوی بخرێته ئه‌و لیسته‌وه كه پێشتر ئاماده كراوه و دوو به‌رپرسی كۆمپانیای هاوپشكی پێترۆڵی توركیا بخاته لیستی رێوشوێنه سنوورداركراوه‌كان.
بۆیه بڕیار دراوه تاكوو مانگی ئادار چاودێری په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێت و بژارده‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده بكرێن.
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها داوای كردووه توركیا له باره‌ی ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له هه‌ماهه‌نگیدا بێت.