Zana Natık Kerem
16 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2019
یەمەن ــ AA
رایگەیەندرا چەكدارانی هۆزەكان ریگرییان لە ژمارەیەك تانكەری نەوت هەڵگر كردووە كە لە پارێزگای مەئرەب رۆژهەڵاتی یەمەنەوە رەوانەی پارێزگای شەبوە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كرابوون.
سەرچاوەیەكی سەربازیی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە ١٠ تانكەری نەوت هەڵگر دوای دەرچوونیان لە كێڵگەی سافر باكووری رۆژهەڵاتی مەئرەب لە لایەن چەكدارانی هۆزەكانەوە رێگرییان لێكراوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە چەكدارانی هۆزەكان یەكێك لە تەنکەرەکانیان سووتاندووە و رێگەیان بەوانی دیكە داوە بچنە پارێزگای شەبوە.
سەرچاوەكە هۆكاری رێگریكردن لەو تانكەرە نەوت هەڵگرانە لە لایەن چەكدارانی هۆزەكانەوە باس نەكرد.
هاوكات سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای سافر كە كۆمپانیایەكی گشتییە بە ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمپانییاكەیان دەستیكردووەتەوە بە هەناردەكردنی نەوتی خاو كە ماوەی پێنج ساڵ بوو بە هۆی جەنگەوە راوەستابوو.
سەرچاوەكە روونیكردەوە كە ئەمڕۆ پێنج هەزار بەرمیل نەوتی خاویان لە كێڵگەی سافر-ەوە رەوانەی ناوچەی عیاز سەربە پارێزگای شەبوە كردووە بۆ ئەوەی هەناردە بكرێت.
لە سەرەتای ٢٠١٥دا بە هۆی جەنگەوە، هەناردەكردنی نەوتی خاو لە كێڵگەی سافر راوەستا كە رۆژانە ٢٠٠ هەزار بەرمیل تیادا بەرهەم دەهێندرا.