دیاربەکر
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسعود بارزانی چووە تەلاری شارەوانیی دیاربەکر و لە لایەن عوسمان بایدەمیر سەرۆکی شارەوانی و لەیلا زانا لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومیی شارەکەوە پێشوازیی لێکرا.
خاڵی جێی سەرنج لە سەردانی بارزانی بۆ تەلاری شارەوانیی دیاربەکر، نیشاندانی ئاڵای کوردستان بوو کە ھاوشانی ئاڵای کۆماری تورکیا لەسەر تابلۆیەک نەخشێنراوەو لەسەر تابلۆکە نووسرابوو "بەخێربێن بۆ ئێرە."
بارزانی تەنانەت لەو ھۆتێلەشی کە لێی بوو ئاڵای کوردستان ھەڵنەواسرابوو، لەو شوێنانەی کە دوێنی لەگەڵ ئەردۆغان سەردانیکردن بەھیچ شێوەیەک ئاڵای کوردستان نەبینرا بەشێوەیەکی فەرمی ھەڵواسرابێ.
یەکەمینجارە ئاڵای کوردستان شوێنێکی رەسمی دا دابنرێ لەکاتی پێشوازییکردن لە بارزانی.