بالی
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کێری رایگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە لایەن ھێزە تایبەتییەکانی وڵاتەکەیەوە لە سۆماڵ و لیبیا ئەنجامدران، پەیامێکە بۆ تیرۆریستان.
جۆن کێری کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی ئابوری ئاسیای رۆژھەڵات سەردانی پایتەختی ئەندۆنیزیای کردووە گوتی:" ئەمریکا بە ھیچ شێوەیەک واز لەو تیرۆریستانە ناھێنێت ئەوانەی ھێرشە تیرۆریستییەکان ئەنجام دەدەن."
کێری رایگەیاند: "ئەندامانی ئەلقاعێدە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە دەتوانن ھەڵبێن، بەڵام ناتوانن خۆیان بشارنەوە و گوتی" بۆ کۆتاییھێنان بە ھێرشە تیرۆریستییەکان، ئەمریکا لە سەر گرتن و دادگاییکردنی تیرۆریستان بەردەوام دەبێت."
ھێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا توانیویانە یەکێک لە بەرپرسانی ئەو گروپە تیرۆریستییانە دەستگیربکات کە ١٥ ساڵ لەمەوبەر لە کینیا و تەنزانیا ھێرشیان کردبووە سەر بالێۆزخانەکانی ئەمریکا.