Ramal Abdullah Mahmood
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2017
تاران – AA
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، عەلی لاریجانی ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکەی موسوڵمانانی ئاراکان (رۆهینگیا)ی کرد.
ئاژانسی فەرمی ئێران İRNA راگەیەنراوەکەی لاریجانی لەمبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە بەوە دراوە سزاکانی کوشتن، کۆچپێکردن و گوشارخستنە سەر هەموو مرۆڤێکی نیگەران کردووە.
لاریجانی داوای کردووە لیژنەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەم رووداوانەوە پێک بهێنرێت و هاوکاری مرۆیی بەپەلە بگەیەنرێتە ناوچەکە.
لە راگەیەنراوەکەی لاریجانیدا هاتووە "کارەساتێکی گەورەیی مرۆڤایەتییە. لەوەش خراپتر ئەوەیە کە هێشتاش داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و ژمارەیەک دەوڵەت و رێکخراوی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەم رووداوە دڵتەزێنانە بێدەنگ و بێباکن".
لاریجانی حکوومەتی میانماری بە بەرپرسیاری ئەو رووداوانە لە قەڵەم دا.