Yusuf Hatip
01 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2020
برۆكسل - AA
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه بۆ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئاڵای به‌ریتانیا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌بێ ده‌نگی ده‌گیرا.
به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كاتژمێر ده‌وروبه‌ری ٢٠:٠٠ به‌كاتی به‌لجیكا (٢٢:٠٠ به‌كاتی هه‌ولێر)، به بێ رێكخستنی هیچ رێوڕه‌سمێك ئاڵای به‌ریتانیایان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا داگرت و، له جێگاكه‌ی ئاڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپایان دانا.
به هه‌مان شێوه ئاڵای به‌ریتانیا له كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داگیرا و، له خانه‌ی مێژوویی ئه‌ورووپا له برۆكسل دانرا.