H
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2016
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی كەركووك، عەمید سەرحەد قادر بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "ئۆپەراسیۆنێکمان لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش دەست پێكردووە بۆسەر گوندەكانی دەورووبەری كەركووك بەتایبەت دوای تەقاندنەوەی كیڵگەی بای حەسەن و هاتنی تیرۆریستان بۆ سنورەكە و ئەمرۆ چوارشەممە لە هەڵمەتێكدا 9 تیرۆریست و گومان لێكراومان دەستگیر كرد لەگەڵ دەستبەسەردا گرتنی دوو پارچە چەك و دوو ئۆتۆمبێلی گومان لێكراو".
سەرحەد قادر گوتی: "هەڵمەتەكەمان بۆ سنووری گوندەكانی قەرەتەپە بووە كە سنوورێكی بەرفراوانی هەیە و جگە لەوەیش ئەم ناوچەیە دەشتایەكی زۆری هەیە و بەدەوەن و قامیش داپۆشراوە بۆیە ئەو ناوچانەمان ئاگر تێبەردا كە تیرۆریستان كردبوویانە شوێنی پشوودانی خۆیان لە دەڤەرەكە".
هاووڵاتییەكی عەرەبی گوندی قەرەتەپەی رۆژئاوای كەركووك بەناوی موخلف محەمەد بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "چەند رۆژێك بەر لە ئێستا ژمارەیەك كەس هاتنە ناو ماڵەكەوە كە كوردیان باش نەدەزانی و بەرگی هێزەكانی پێشمەرگەیان پۆشی بوو و دوای پرسیار كردنمان گوتیان هەڵمەتی گەڕانمان هەیە و دواتر دوو كەسیان لە كەسوكارەم كوشت و هەڵاتن". ئەو دەڵێت "داعش زۆر بەئاشكرا دێنە ناو گوندەكانەوە و خۆیان لە ناو قامیش و دارودەوەكانی ناوچەكە دەشارنەوە و هەركاتێك دەرفەتیان هەبێت دەردەكەون".