Mohammed Baqi Hussein
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2016
باڵیۆزی ئێران له ئه‌نقه‌ره، محه‌مه‌د ئیبراهیم تاهیریان فه‌رد له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز له توركیا رایگه‌یاند، به‌به‌زه‌یی خودای گه‌وره و پشتوانیی گه‌لی تورك کودەتاکە شكستی هێنا و گوتی: "له‌م كه‌شه‌دا هه‌لی هه‌ماهه‌نگی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا ره‌خسا. قۆناغی ململانێ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كۆتایی هات. ئیدی كاتی هه‌ماهه‌نگییه".
فه‌رد لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، شكست هێنانی هه‌وڵی كوده‌تا له توركیا نیشانی دا كه گه‌ل پارێزگاری له‌و دیموكراسییه ده‌كات كه له‌ده‌ستیدایه.
فه‌رد جه‌ختیكرده‌وه كه ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لایه‌نگری گه‌ل و ده‌وڵه‌تی توركیا بووه و به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات له‌و قۆناغه‌دا چه‌ندین جار په‌یوه‌ندییان ئه‌نجام داوه.
ناوبراو رایگه‌یاند سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانیش له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به ئه‌ردۆغانه‌وه كردووه و پشتگیریی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه.
فه‌رد گوتی: "سه‌ركۆمارمان له وتاره‌كه‌یدا له كرماشان ئاماژه‌ی به بابه‌تێكی گرنگ دا و رایگه‌یاند، له ناوچه‌كه‌ماندا ئیدی قۆناغی كوده‌تا كۆتایی هاتووه. گوتی كه‌واته ئه‌مه كرانه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێیه. له‌و رووه‌وه ده‌ستخۆشی له گه‌لی توركیا ده‌كه‌م. چونكه چه‌كێكی نوێیان داهێنا بۆ پارێزگاریكردن له دیموكراسی، ئه‌ویش هێزی گه‌ل بوو."
فه‌رد له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز له توركیا رایگه‌یاند، به‌به‌زه‌یی خودای گه‌وره و پشتوانیی گه‌لی تورك کودەتاکە شكستی هێنا.