29 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
ئیدلب - AA
هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كه رووسیا پشتیوانیان ده‌كات، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا و لێكتێگه‌یشتنی سۆچی، ده‌ستیان به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان گه‌وره‌ترین شارۆچكه‌ی پارێزگای ئیدلب-دا گرت.
هێزه‌كانی رژێم كه له سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌ی ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات پێكهاتوون له باشوور و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێشڕه‌ویکردن.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانێكی توند له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری رژێم دژبە هێزه‌كانی رژێم، ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه كۆنترۆڵكرا.
هێزه‌كانی رژێم به پشتیوانی هێزی ئاسمانیی رووسیا، دوێنێ ده‌ستیان به‌سه‌ر ١٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبووندا گرت له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب و ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان-یان گه‌مارۆدا كه گه‌وره‌ترین شارۆچكه‌ی پارێزگای ئیدلب-ه.
- گرنگیی مه‌عره‌ت نو‌عمان
شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان كه گه‌وره‌ترین شارۆچكه‌ی پارێزگای ئیدلب-ه له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٢دا كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
پێش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له شارۆچكه‌كه‌دا ده‌ژیان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێم و پشتیوانانی له تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ه‌وه تا ئێستا ده‌یكه‌نه سه‌ر شارۆچكه‌كه، دانیشتوانه‌كه‌ی كۆچیان كردووه.
شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان كه ده‌كه‌وێته باشووری ئیدلب و ٤٠ كیلۆمەتر له ناوه‌ندی پارێزگاكه‌وه دووره، به شوێنێكی مێژووی داده‌نرێت كه له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانییدا خان، مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌ی تیادابووه.
رێگای نێوده‌وڵه‌تیی M5 كه به شارۆچكه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت و له حه‌له‌ب-ئیدلب-حه‌ما-حومس-دیمه‌شق-ه‌وه تا ئوردن درێژده‌بێته‌وه گرنگیی مه‌عره‌ت نو‌عمان-ی زیادكردووه.
- پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی سۆچی نه‌بوون
پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه به قه‌ڵای هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن داده‌نرێت. ناوه‌ندی پارێزگاكه به‌هۆی كۆچی ناوخۆی وڵاته‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن كه‌س و له ئاداری ٢٠١٥دا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن. له‌به‌رئه‌وه ئیدلب یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه رژێم به‌چڕترین شێوه له هێرشه‌كانیدا به ئامانجی ده‌گرێت.
توركیا، رووسیا و ئێران رۆژانی چوار و پێنجی ئایاری ٢٠١٧ له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییان راگه‌یاند، به‌تایبه‌تی ئیدلب و هه‌ندێک ناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری (پارێزگاكانی لازقییه، حه‌ما و حه‌له‌ب)، باكووری پارێزگای حومس، خۆرهه‌ڵاتی غوته له دیمه‌شقی پایته‌خت و ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته (پارێزگاكانی ده‌رعا و قونه‌یترە).
به‌ڵام رژێم و تیرۆریستان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی رووسیا، جگه له ئیدلب ئه‌و چوار ناوچه‌یه‌ی ئاگربه‌ستیان تیایدا راگه‌یه‌ندرابوو كۆنترۆڵ كرد و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون و روویان له ناوچەکانی نزیك سنووری توركیا كرد.
دوای رێككه‌وتنی سۆچی نێوان رووسیا و توركیا له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا بۆردومانه‌كان به‌رده‌وام بوون. ته‌نها له سه‌رەتای ٢٠١٩ه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م یەک ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه سنورییه‌كانی نێوان سووریا- توركیا بوون و زیاتر له هه‌زار و ٦٠٠ مه‌ده‌نیش كوژراون.