Enes Kaplan
28 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
داكار- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به جه‌نه‌راڵ حه‌فته‌ری كوده‌تاچی، رایگه‌یاند: "له ئێستا ئه‌و نه له لیبیا و نه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هیچ ناسنامه و كه‌سایه‌تییه‌كی فه‌رمیی نییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری سه‌نیگال، ماكی ساڵ، دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی نێوانیان و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
له‌باره‌ی دۆخی ئیدلبه‌وه ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند: "جموجۆڵێك له ئیدلبه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانمان جێگه‌ی باسه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا رێكاره‌كانمان گرتووه‌ته به‌ر".
دواتر سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی دۆخی لیبیاوه دوا و رایگه‌یاند: "حه‌فته‌ر خه‌می چاره‌سه‌ركردنی كاره‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی. واگنه‌ری له‌پشته، ئه‌وه ئاشكرایه كه كێی له پشته".
هه‌روه‌ها گوتی: " له ئێستا ئه‌و نه له لیبیا و نه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هیچ ناسنامه و كه‌سایه‌تییه‌كی فه‌رمیی نییه".