Muhammed Ali Kamal
08 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2023
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركۆمارى عێراق تاوتوێی دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراقیان كرد و جه‌ختيان له پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيرى و سهروهريى وڵات كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى له به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، عهبدوللـهتيف ره‌شيد كۆبووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵي عێراقيان بۆ دهسپێكردنهوهى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م داوه كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و هيوايان خواستووه رێگه خۆش بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى هه‌ولێر-به‌غدا.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراقیان تاوتوێكردووه و جه‌ختيان له پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيرى و سهروهريى عێراق كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها لێكگه‌يشتن و گفتوگۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به رێگه‌ى راست له قه‌ڵه‌م داوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆژه‌ياساى بوودجه‌ى گشتيی و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش خراونه‌ته به‌رباس.