بە ھۆی ھێرشی هێزەكانی رژێمی سوریا بۆ سەر ئەو ناوچانەی لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆندان، 99 كەس كوژران كە یازدەیان منداڵ و پێنجیان ئافرەت بوون.
بە گوێرەی زانیاری رێكخراوی مافی مروڤ لە سوریا، بەھۆی ھێرشی ئاسمانی رژێمی سوریا و بەكارهێنانی بەرمیلی پڕە لە تەقەمەنی لەو بۆردومانانەدا لە پارێزگا حەلەب ٥٠, حمس ١٥, ناوچەكانی دیمەشق ١٦, حەما ھەفت, دەرعا و دێرەزور شەش, رەقا و ئیدلەب چوار و لە لازقیە كەسێك و بە گشنی ٩٩ كەس كوژران.
لە لایەكی دیكە ئاژانسی ھەواڵی رەسمی سوریا سانا رایگەیاند هێزی ئاسایشپارێزان لە حەلەب, دێرەزور و دیمەشق ژمارەیەك زۆری چەكدارانیان كوشتووە.