پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان سڕی سورەیا ئۆندەر و پەرلەمانتاری بەدەپە پەروین بوڵدان بۆ وەرگرتنی وەڵامی نامەی ئۆجالان سەردانی قەندیلیان کرد.
نوێنەری بەدەپە لە ھەرێمی کوردستان جەمال جۆشکون ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: شاندی بەدەپە دوای گەیشتنیان بە ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەرەو قەندیل بەرێکەوتن.
جۆشکون گوتی: "شاندی بەدەپە بۆ وەرگرتنی وەڵامی نامەی ئۆجالان بەرەو قەندیل بەرێ کەوتوون. ئۆجالان پێشتر لە چوارچێوەی قۆناغی چارەسەری دا نامەیەکی ئاراستەی بەرپرسانی کەجەکە لە قەندیل کردبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی بەدەپە وەڵامی ئەو نامەیە وەردەگرێتەوە."
شاندی بەدەپە رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە سەردانی قەندیلیان کرد و نامەی ئۆجالانیان گەیاندە بەرپرسانی کەجەکە لە قەندیل.