نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە ناردنە دەرەوەی كڵاوە کیمیاییەکانی سوریا بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە، بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکیەوە فریای کۆتایی ئەمساڵ ناکەوێ وەکو پلانانی بۆ دانرابوو.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و گروپی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی رایانگەیاند: ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ دیاریکرا بۆ ڕەوانەکردنی چەكە کیمیاییەکان بۆ دەرەوەی سوریا و ٣١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ وەک رۆژی ناردنە دەرەوەی کڵاوە کیمیاییەکان بۆدەرەوەی سوریا دەست نیشان کرابوو.
نەتەوە یەکگرتووەکان و گروپی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی هەمو پشتگیریەکی خۆیان بۆ سوریا دەربڕیوە تاکو کارەکان لەکاتی خۆیاندا رابپەڕێنرێ، بەڵام بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکییەوە دەرکەوتووە کە ناکرێ لەکاتی خۆیاندا ئەو گواستنەوانەی چەکی کیمیایی و کڵاوەکانیان ئەنجام بدرێ.
هەردوولا هۆی دواکەوتنی گواستەنەوەی چەکی کیمایی سوریایان ئاشکراکردووە کە رەوشی کەش و هەوا و مەرجی تایبەتی حکومەتی سوریا بۆ چۆنێتی ناردنە دەرەوەی چەکە کیمیاییەکان، هۆکار بوون بۆ دواکەوتنی گواستنەوەیان. هەروەها بەرپرسیارێتی گواستنەوەو لەناوبردنیکڵاوە کیمیاییەکان دەخەنە ئەستۆی حکومەتی سوریا.