جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە ساڵی تازەدا یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ فەلەستین و ئیسرائیل دەبێ.
جێن ساکی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد: جۆن کیری لەیەکەم رۆژی ساڵی تازەدا دەچێتە قودس و دواتر لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.
وا بڕیارە دوای قودس،کیری بچێتە رامەڵاو لەگەڵ مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستین کۆدەبێتەوە.
ساکی روونیکردەوە لەو کۆبونەوانەدا، کیری پرسی ئاشتی و جارەسەری کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین تاوتوێ بکا.
ئەگەر سەردانەکەی سەر بگرێ، دوای بوون بە وەزیری ئەوە دەهەمین سەردانی جۆن کیری دەبێ بۆ ناوچەکە.