Hemin Othman Mohammed
20 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2024
سلێمانی - AA
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (ی.ن.ک)، بافڵ تاڵەبانی لە بنکەی ڕەوشەن بەدرخان دەنگی دا.
لەگەڵ کردنەوەی بنکەکانی دەنگداندا بە ڕووی دەنگدەراندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنگی دا.
لە پاش دەنگدان، بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و لە پەیامێکیدا داوای لە دەنگدەران کرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن.
بە گشتی ژمارەی دەنگدەرانی ھەرێم بریتییە لە دوو ملیۆن و ٨٩٩ ھەزار و ٥٧٨ کەس، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و ٦٨٣ ھەزار و ٦١٨ کەس دەنگدەری گشتیی و، ٢١٥ ھەزار و ٩٦٠ کەسیش دەنگدەری تایبەت بوون.