قاھیرە
وەزارەتی ئەوقافی میسر چەند بڕیاریكی نوێی لەبارەی مزگەوتەكان دەركردووە لەوانە لەمەودوا رێگە نادرێت جگە لە بانگ و وتارەكانی ھەینی ھیچ دەنگێكی دیكە لە مزگەوتەكان بەرز ببێتەوە و ھەوكات خوێندنی بەرھەمەكانی دامەزرێنەری كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین حەسەن ئەلبەنا، سەید قوتب و یوسف قەرزاوی لە كتێبخانەی مزگەوتەكان قەدەغەكرا. بڕیارەكەش رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەكان كراوە و لەویشەوە كارەمەندانی مزگەوتەكان ئاگادار كراونەتەوە.
لە بڕیارەكەی وەزارەتی ئەوقافی میسردا ھاتووە ھیچ مەلایەك بەبێ مۆڵەتی كارپێدان ناتوانێ رۆژانی ھەینی وتار پێشكەش بكات.
سەرچاوەكانی ئەو وەزارەتە ئاماژە بەوە دەكەن وەزارەت لیستێكی نوێی كتێبی یان ناردووە و داواشیان لە كتێبخانەكان كردووە كە پابەندی بڕیارەكە بن. لە نێو بڕیارە نوێیەكەی وەزارەتی ئەوقافی میسردا داواكراوە خوێندنەوەی بەرھەمەكانی دامەزرێنەری كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین حەسەن ئەلبەنا، سەید قوتب و یوسف قەرزاوی لە كتێبخانەی مزگەوتەكان دەربھێندرێت.