Heman Hussein Yaseen
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
هه‌ولێر - AA
په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره نۆی ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌می له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئەنجام دەدات.
دانیشتنه‌كه له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر دەبێت كه بریتیین له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌یاسای رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه بڕیاری رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان، قسه‌كردن و تاوتوێكردنی پرسی كێشه‌ی كاره‌بای نیشتمانی و دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر هاووڵاتییان.
پێشتر له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، ته‌نها دوو ته‌وه‌ر ده‌ستنیشانكرابوو، به‌ڵام دوێنێ ته‌وه‌ری سێیه‌می دانیشتنه‌كه زیادكرا و بڕیاره ئه‌مڕۆ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بهسهرۆکایەتی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایه‌ق به‌هۆی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی كۆتاییهاتنی هه‌ڵمه‌تی شازده رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبە ئافرەتان كه له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بووه.