Sarmand Hameed
08 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر کۆدەبنەوە.
بڕیارە کەمێکی دیکە، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەری سەید عەلی و ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان، عێراق و گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، بە تایبەت لە بارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢١، بۆ ئەوەی ھەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا بگەن بە رێککەوتن.