Abdullah Abdulmanaf Shukur
06 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی توندوتیژیی و دوا پەرەسەندنەکانی عێراق بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە ماڵپەری فەرمی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی توندوتیژیی و دوا پەرەسەندنەکانی عێراق بڵاوکردووەتەوە.
لە پەیامەکەدا مەسعود بارزانی نیگەرانی خۆی خستووەتەڕوو سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژیی و رووداوە خوێناوییەکانی چەند رۆژی رابردووی بەغدا و نەجەف و زۆر بە توندیی ئیدانەی خوێنڕێشتن و کوشتن و بەکارھێنانی توندوتیژیی لەدژی خۆپێشاندەران کردووە.
ھاوکات سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی داوای لە حکوومەتی عێراقی و دامودەزگای فەرمی و پەیوەندیدارەکان کردووه کە ئەرکی خۆیان لە رێگرتن لە خوێنڕێشتن و پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان و خۆپێشاندەران جێبەجێبکەن.