Heman Husseın Yaseen
06 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2020
هه‌ولێر - AA
به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمایی توركمانی و سریانی له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریی كرد.
له چوارچێوه‌ی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمایی توركمانی و سریانی بۆ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی توركمان كرد.
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان، ئایدن مه‌عروف له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کردنەوەی ئەکادیمیای تورکمانی، ئێمه وەکو وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، دوو رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ پێکھاتەی سریانی کۆبووینەوە بەتایبەتی لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و پەرلەمانتاران و رۆشنبیران، دیارە بیرۆکەیەک ھەبوو کە لیژنەیەک پێک‌بێت کە ھەم وەکو لایەنی تورکمانی ھەم وەکو کریستیانەکان بۆ ئەوەی تاوتوێی پڕۆژهكانییان بكه‌ن كه تایبه‌ته به كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمایی تایبه‌ت به خۆیان، بۆ ئەوەی بیکەینە یەک پڕۆژە و پێشکەشی پەرلەمانی كوردستانی بکەین''.
سه‌باره‌ت به پاراستنی مافی پێكهاته‌كانیش، ئایدن مه‌عروف گوتی: ''یاسای ژمارە ٥ لە ماددەی ٣ باس لەوە دەکات كه حکوومەت پابەندە بە پەرەپێدانی زمانی پێکھاتەکان و لەم چوارچێوەیەش ھەڵساین بە ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە و،
دەمانەوێت لەپاڵ ئەکادیمایی کوردی، ئەکادیمیای تورکمانی و سریانیش ھەبێت''.