Sangar Hamad Azeez
07 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
یاریزانی پێشووتری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، نیکۆلاس بێندتنەر پەیوەندی بەیانەی رۆزنبۆرگی دانمارکیەوە کرد.
یانەی رۆزنبۆرگ لە رێگەی ماڵپەری خۆی رایگەیاند کە یاریزان بێندتنەر لە یانەی نۆتنهام فۆریستەوە پەیوەندی بەیانەکەیانەوە کردووە بۆ ماوەی سێ ساڵ.
ئەو یاریزانە لە کاروانی وەرزشیدا یاری بۆ یانەکانی ئارسناڵ، سەندەرلاند، بێرمینگهام و نۆتنهام لە ئینگڵتەرا و یوڤێنتوس لە ئیتاڵیا و فۆڵڤسبۆرک لە ئەڵمانیا کردووە.
بێندتنەر کە لە ئێستادا تەمەنی ٢٩ ساڵە، پەیوەندی بە بەهێزترین یانەی خولی دانمارکیەوە کردووە.