Sangar Hamad Azeez
07 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2017
شەوی رابردوو، لەمیانی یارییەکانی هەفتەی ٢٧ی پرێمیەر لیگدا، یانەی چێڵسی بەئەنجامی ٢-١ لە یانەی وێست هامی بردەوە.
لە یارییەکەدا، یانەی بلوز توانی بەئەنجامی ٢-١ لە یانەی هەمەرز بباتەوە.
گۆڵەکانی یانەی چێلسی لە خولەکەکانی ٢٥ و ٥٠ لەلایەن یاریزانان، ئیدن هازارد و دیێگۆ کۆستا تۆمار کران و تاکە گۆڵی وێست هام-یش لەلایەن یاریزان، مانوێل لانزینیەوە لە خولەکی ٩٢دا، تۆمار کرا.
بەم ئەنجامەش یانەی چێلسی بەجیاوازی ١٠ خاڵ و بەکۆکردنەوەی ٦٦ خاڵ بەتەنها پێشەنگی خولی ئینگلیزی گرتۆتە دەست.