Muhammet Ali Kemal
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
مەدرید - AA
فەرمانگەی تاوانە داراییەکان لە داواکاری گشتیی مەدرید، راهێنەری پرتوگالی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیی، خۆزێ مۆرینۆ، بە خۆدزینەوە لەدانی باج، تاوانبارکرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن داواکاری گشتییەوە بڵاوکراونەتەوە، خۆزێ مۆرینۆ تۆمەتبارکراوە بەوەی کە ئەو کاتەی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بووە، لە هەریەک لە ساڵەکانی ٢٠١١ و ٢٠١٢دا، خۆی لە دانی باجی دەرامەت بە بڕی ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار یورۆ دزیوەتەوە و هەربۆیە لە دادگای پۆزیۆلۆ دی ئالارکۆن لە مەدرید سکاڵای یاسایی لەدژی تۆمارکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەو راهێنەرە پرتوگالییە لەساڵی ٢٠١١دا خۆی لە دانی بڕی ملیۆنێک و ٦١١ هەزار و ٥٣٧ یورۆ و لەساڵی ٢٠١٢دا، خۆی لە دانی بڕی ملیۆنێک و ٦٩٣ هەزار و ١٣٣ یورۆ دزیوەتەوە.